Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 21:47

ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا: له‌ شه‌وڕۆژێکدا 30277 که‌س تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌دات و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان بپارێزن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئه‌مرۆ هه‌ینی 2020-12-18 ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 30277 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌.

ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت له‌م ماوه‌یه‌دا 813 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌دات و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ وڵات هه‌یه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌م ڤایرۆسه‌ بڵاوبۆته‌وه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.