Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:31

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 هاوڵاتی کورد له‌شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌دوێنێ دووشه‌ممه‌ 14 ى 12 ى 2020 ،  دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.