Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:31

وه‌زیری ته‌ندروستی : ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندبن بە ڕێنماییه‌کان ژماره‌ی تووشبووان که‌متریش ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن رێژه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا كه‌متریش ده‌بێته‌وه‌.

رێژه‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت و وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌وا پێگری هاووڵاتیان به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون.

بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان كه‌م بێته‌وه‌، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان مانای ئه‌وه‌نییه‌ كه‌وا ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیتر نه‌ماوه، له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێویسته‌ پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی: پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان دووركه‌ونه‌وه‌ قه‌ڵه‌بالغی دروست نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن رێژه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا كه‌متریش ده‌بێته‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.