ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە، هەروەها تێکڕای تووشبووانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 68 ملیۆن و 722 هەزار و 662 کەس.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا تاكو ئێوارهی ئهمرۆ چوارشەممە گەیشتوەتە 68 ملیۆن و 722 هەزار و662 کەس، لەو ژمارەیەش 47 ملیۆن و 646 هەزار و 465 تووشبوو چاکبوونەتەوە و یەک ملیۆن و 566 هەزار و 353 تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 15 ملیۆن و 594 هەزار و 534 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 293 هەزار و 496 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش فهڕەنسا بە پلەی یەکەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی تووشبووان و تا ئێستا 2 ملیۆن و 309 هەزار و 621 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و 72 هەزار و 620 تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتووە.
داڕشتنهوهی ههواڵ: كامهران عومهر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.