ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/٩، حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دواییی ھونەرمەندی گران و سەنگین، جەلال سەعید ی نەمرە. بە پێویستی دەزانم نووسینێکم لەبارەیەوە دانێمەوە کە پێشتر بڵاوبووەتەوە.
له‌م ڕۆژانه به سه‌یداوه‌دا چووم و شه‌قامی جه‌لال سه‌عیدم بینی كه سی مه‌تری و شه‌ست مه‌تری به‌یه‌كەوە ده‌گه‌یه‌نێ، كۆڵێ خۆشحاڵ بووم بەوەی ئه‌م جاده‌یه به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێكی نه‌مر كراوه كه له‌وێ ژیاوه. جه‌لال سه‌عید له ژیان و دوای مه‌رگیشی هه‌قی خۆی نه‌درایێ، ئه‌و پیاوێكی به هه‌ڵوێست و ڕه‌وشتبه‌رز بوو و لێی ده‌گێرنه‌وه كه قه‌ت سازشی له‌گه‌ڵ بیروڕا و سه‌ربڵندیی خۆی نه‌ده‌كرد، به ساده‌یی ژیا و به نهدارییش ده‌یگوزه‌راند، هه‌موو ژیانیشی هونه‌ره‌كه‌ی بوو. خۆزگه كۆتهڵێكیشیان له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی سه‌یداوه بۆ داده‌مه‌زراند.
ھاوڕێمان، لوقمان به‌رزنجی ساڵانێک لەوەبەر، هه‌ر بۆ خۆشی یادگارییه‌كی جه‌لال سه‌عیدی بۆ گێڕامه‌وه، منیش هه‌ر بۆ خۆشی لێره‌دا ده‌یگێرمه‌وه:
له حه‌فتاكان و پێشتریش خه‌ڵك به حه‌نچه و نێرن و مارسیدسی 53 ده‌چوونه به‌غدا، كورد هه‌ر كه ده‌گه‌یشتنه نه‌هزه، ته‌نیا مه‌یدانیان پێده‌زانی، نه‌هزه پڕی سایه‌ق تا‌كسیی عاره‌ب بوو و هه‌ر كه چاویان به كوردان ده‌كه‌وت كه به كراس و شه‌رواڵ و كڵاشه‌وه به‌وێ وه‌رده‌بوون، پێیان ده‌گوتن: ها كاكه لیلمهیدان؟ كاكه كاكه لیلمهیدان؟ كاكه یه‌م گههوه مال نه‌سیم؟ سایه‌قی عاره‌ب به سێ درههمان كوردی سواری قه‌مه‌ره ده‌كرد و یه‌كه‌وڕاست ده‌یبردن بۆ ئوتێل ئه‌ربیل یان ئوتێل ئه‌مین. ڕۆژێكیان جه‌لال سه‌عید و ساڵح سه‌رچناری هه‌ر بۆ كهیفوسهفا له نه‌قلیاتی هه‌ولێره‌وه سواری حهنچهیهكی شین ده‌بن و بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ی ده‌گه‌نه نه‌هزه، له‌وێ سایه‌قی عاره‌ب ده‌یانگه‌یه‌ننه مه‌یدان، هه‌ردووكیان به‌و زهردهگهرمایهی ته‌ممووزی به‌غدا، هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن و ڕوو ده‌كه‌نه یه‌كێك له ڕێستورانته زۆروزه‌وه‌نده‌كانی ئه‌وێ، ڕێستورانتهكانی ئه‌وكات پڕی شاگرده میسری بوون، ئه‌وان له یه‌ك له ڕێستورانته‌كان كه داده‌نیشن، یه‌ك له میسرییه‌كان ده‌چێته لایان و پێیان ده‌ڵێ: تفەززەل یا بێ، ش تاكلوون؟ ئه‌وانیش به هه‌ردووكیان پێنج كه‌لیمه عاره‌بی نازانن، ساڵح ڕووده‌كاته جه‌لال: جه‌لال ده دوو قسانی له‌گه‌ڵ بكه، جه‌لال ده‌ڵێ: واحید ته‌شریف( واته یه‌ك ته‌شریب)، كابرای میسری تێێ ده‌گات و ڕوو ده‌كاته‌وه ساڵح: تفهززهل، ساڵح به جه‌لالی ده‌ڵێ جه‌لال وهیبرێیێ با لۆ منیش تهشریفهكی بینی، جه‌لال ڕوو ده‌كاته شاگرده‌كه و په‌نجه‌ش بۆ ساڵح درێژ ده‌كا و ده‌ڵێ: واحید ته‌شریف، كابرای میسری خه‌ریكه بڕوا، ساڵح ده‌ڵێته جه‌لال: كوره جه‌لال وهیبرێیێ ئی من تێنهكووشی، با ھیی من نانەکەی بەتەنێ و گۆشتاوەکەشی بەتەنێ بینی، پێی بڵێ با بۆ من تێنەکووشی، جه‌لال چه‌ندی سه‌ر دێنێ و ده‌با نازانێ بە عاره‌بی ئەوە به میسرییه‌كه بڵێ، بۆیه ڕوو ده‌كاته‌وه ساڵح و دهیڵێتێ: ساڵح به عاره‌بی تێمهكووشه نییه، عاره‌ب هه‌ر تێدهكووشن و تێمهكووشه به عاره‌بی نابی! دەبی ھەر تێکووشی.
یادی هه‌موویان به‌خێر.
ھونەرمەند جەلال سەعید یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی ھونەری میللی لەھەولێر , ماوەیەک بوو بەھۆی نەخۆشیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانە کەوتبوو.
جەلال سەعید، سەدان گۆرانی میللی و فۆلکلۆری کوردی زیندووکردووەتەوە و لە گەڵ ئەوەشدا دەیان تابلۆی ھەڵپەرکێی کوردی بەدەنگە زوڵاڵەکەی چڕیوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.