لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق، بیست و چوار قوتابی لە قوتابخانەیەکدا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق ئهمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند: تۆماركردنی تووشبووی كۆرۆنا لهناوهندهكانی خوێندن بهرلهوهی بڕیار لهسهر دهستپێكردنی پرۆسهی خوێندن بدرێت چاوهڕوانكراوبوو، لهئێستاشدا تیمی تایبهت به پشكنینی مامۆستا و قوتابیان پێكهێندراوه.
لهم بارهیهشهوه سەفا غانم، ئەندامی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری پارێزگای بەسرە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینی قوتابییانی قوتابخانەی جمهوریە لە بەسرە دەرچووە ، سەفا غانم هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، دەرکەوتووە بیست و چوار قوتابی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون. ئەو پەرلەمانتارە داوای لە ئیدارەی پارێزگای بەسرە کردووە دەستبەجێ ئەو قوتابخانەیە دابخات و پشنینی وردتر بۆ قوتابییەکان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.