هه‌ردوو گۆرانی بێژ كه‌مال محه‌مه‌د و مه‌ریوان سهفائهدهین،نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت به ناوی (ئافه‌رین) بڵاو كرده‌وه.
هێمن هه‌ژار تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و شادمیر نامۆ ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، هه‌ردی عومه‌ر له ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
كه‌مال محه‌مه‌د و مه‌ریوان سهفائهدهین، خه‌ڵكی سلێمانین، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستیان به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.