وەک ڕێزگرتنێک لەو خزمەت و ڕۆڵەی ھونەرمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد بە ھونەری کوردی و شاری کۆیەی کردووە،لە ڕێوڕەسمێکدا بهئامادهبوونی ژمارەیەک ھونەرمەند و نووسەری شارەکە، پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد لادرا.
ههربهم بۆنهییهوه کتێبیکی تایبەت لەسەر ژیان و بەرھەمە مۆسیقییەکانی ھورنەمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد و ئەو بابەتانەی لەبارەیەوە نووسراون، بڵاو کرایەوە، وةکۆمەڵێک وێنەی ھونەرمەندی کۆچکردوو خرانە ڕوو کە خزمەت و کاری ئەو ھونەرمەندەیان پیشان دەدا.
هونەرمەند سەردار ئەحمەد یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و ئاوازی بۆ زۆر لە بەرھەمی ھونەرمەندانی كورد داناوە و خاوەن چەندین پارچە مۆسیقای ڕەسەنی کوردییە، یەکێك لە بەناوبانگترینیان پارچە موسیقای "زۆزانە".
هونەرمەند سەردار ئەحمەد، ڕێکەوتی 17/3/2019 بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.