ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 2-12-2020 هونه‌رمه‌ندی به‌توانای شاری هه‌ولێر، شه‌ریف جه‌رجیس به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد.
ناوی ته‌واوی (شه‌ریف جه‌رجیس سلێمان) ه" ساڵی 1955 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی (هه‌ولێر) و ناوه‌ندی له‌قوتابخانه‌ی (جمهوری) ته‌واوكردووه" چووه‌ته خانه‌ی مامۆستایانی دهۆك دوای ساڵێك دێته خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر" له 1977/7/19 بڕوانه‌مه به‌ده‌ست دێنێ" له‌هه‌مان ساڵ بووه‌ته مامۆستا له‌گوندی (كه‌ونه گوند) كه‌خۆی قوتابخانه‌ی له‌و گونده كردۆته‌وه" دوای (4) مانگ ده‌گوازرێته‌وه چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر" دووباره ده‌نێردرێته‌وه گوندی (كه‌ونه گوند)" دوای (4) مانگ ده‌گوازرێته‌وه گوندی (باقرێن)" پاشان به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر" ساڵی 1974 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه له تیپی هونه‌ری نوێی كوردی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێرزاد حه‌وێزی" یه‌كه‌م ئاهه‌نگ به‌شدار بووه له‌باخچه‌ی باغی شار" ساڵی 1975 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر تا ساڵی 1981 به‌رده‌وام بووه" ساڵی 1981 بووه‌ته سه‌رباز" له‌جه‌نگی (عێراق – ئێران) له 1981/9/27 به‌دیل ده‌گیرێ له‌لایه‌ن سوپای ئێران" بۆماوه‌ی (9) ساڵ دیل بووه" له 1990/9/13 ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زیفه‌ی خۆی له‌چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر" ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای (زیرو به‌م) بووه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د" دواتر چووه‌ته‌وه تیپی هونه‌ری هه‌ولێر" هاوكات ئه‌ندام بووه له تیپی هونه‌ره میللیه‌كانی هه‌ولێر كه له‌ساڵی 1976 ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و تیپه بووه" دواتر چووه‌ته ته‌له‌فزیۆنی توركمان بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای توركمان بۆماوه‌ی (7) ساڵ" ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی توركمان بووه" ساڵی 1979 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق" ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان" ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ند.
بۆ ژیانامه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو سوودم له كتێبی "خه‌رمانه‌ی هونه‌ر" وه‌رگرتوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.