هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د له تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌كی خۆی به‌ناوی (ته‌یراوه)، كه تایبه‌ت بۆ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر گوتویه‌تی، بڵاوكرده‌وه.
قادر ئه‌سعه‌د له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ له كه‌ناڵی یوتیوب و په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه..
هونه‌رمه‌نده قادر ئه‌سعه‌د نووسیویه‌تی، ”وه‌ك وه‌فاو دڵسۆزیم بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی تێیدا له‌دایكبووم و هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاریم تێیدا به‌سه‌ربردووه، گۆرانیه‌كه له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی خۆشه‌ویستی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێره و له‌رووی تێكسته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی ترم زۆر جیاوازه‌و زۆر تایبه‌ته به‌لامه‌وه“.
قادر ئه‌سعه‌د باسی له‌وه‌ش كردووه، كه له ڤیدیۆ كلیپه تازه‌كه‌یدا هه‌وڵی داوه هه‌وادارانی به ”خه‌ڵكه جوان و كوچه و كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه“ ئاشنا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.