Erbil 17°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 06:00

یه‌کێتی تۆپی پێی میسر: محه‌مه‌د نینی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی میسر ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د نینی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی میسرو یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیستویه‌ك، هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ، بۆیه‌ یاریزانه‌كه‌ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت و به‌شداری له‌م یاریه‌ ناكات، له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسرو یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ هه‌مان شێوه‌ تووشی كۆرۆنا بوو، جێگای باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی میسر له‌ گڕوپی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی ئه‌فریقیا دایه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.