تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا رایگه‌یاند وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆچی دوایی كرد
ته‌له‌فزیۆنی سوریا رایدهگهێنێت وه‌لید موعه‌لیم به‌نه‌خۆشی له‌ته‌مه‌نی 79 ساڵی كۆچی دوایی كرد
لە هەواڵەکەداهیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری مردنی وەولید موعەلیم بڵاونەکراوەتەوە.
وه‌لید موعەلیم جگە لەوەی وەزیری دەرەوەی سوریا بوو، جێگری سەرۆك وەزیرانیش بووه ، بەیەکێک لە کۆڵەکانی رژێمی بەعسی سوریا هەژمار دەکرێت لەسەردەمی حافز ئەسەدەوە تا بەشاری کوڕی کە ئێستا حوکم دەکات.
وەلید موعەلیم کە تەمەنی گەیشتبووە 79 ساڵ لە11ی شوباتی2006 ه‌وە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریای بەڕێوەبردووە.
وەلید موعەلیم لە ساڵى 1941 لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دایکبووە و لە ساڵانی 1990-1999دا وەک باڵیۆزی سووریا لە ئەمریکا کاری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.