سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه ده‌سته‌ی كارگێڕی كاتی یانه‌ی بارسێلۆنا به شێوه‌ی كۆتایی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه
له‌مباره‌وه ڕادیۆی كاتالۆنیا بڵاویكرده‌وه كه ده‌سته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی بارسێلۆنا بڕیاریداوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی یانه كاتالۆنیه‌كه له بیست‌وچواری مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م واده‌یه‌و شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هاوكات كارلیس تۆسكێتس سه‌رۆكی كاتی بارسا داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداریه‌تی گشتی وه‌رزش و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی ئیسپانیا كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگیرێته‌به‌ر
جێگای باسه مانگی ڕابردوو ده‌سته‌ی كارگێڕی بارسێلۆنا به سه‌رۆكایه‌تی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ له ژێر فشاری هانده‌رانی یانه‌كه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری بلاوگڕانا تا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت پێكهێنرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.