له پالاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور له‌سه‌ر یاریگای نیشتمانی له ولاتی شیلی هه‌لبژارده‌ی ئه‌و ولاته میوانداری هه‌لبژارده‌ی پیرۆی كرد‌و شیلی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له پالاوتنه‌كان به‌ده‌ست هێنا
له خوله‌كی بیست ئارتۆرۆ ڤیدال گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، پازده خولهك دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و ولاته‌كه‌ی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م هه‌ردوو هه‌لبژارده له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه بوون و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆلی یه‌كتر به‌لام ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری به‌خۆوه نه‌بینی و شیلی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خال هاته پله‌ی شه‌شه‌م، هه‌رچی هه‌لبژارده‌ی پیرۆیه ته‌نها خالیكی هه‌یه‌و له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.