له میانی گه‌ری سێیه‌می پالاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل میوانداری هه‌لبژارده‌ی ڤه‌نزویلای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامێكی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له سه‌ر یاریگای مانی جارینشای نیشتمانی و به‌بێ ئاماده نه‌بوونی جه‌ماوه‌رو كۆمه‌لێك یاریزانی به‌رازیلی به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی به‌رازیل بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام به‌رگری ڤه‌نزۆیلا رێگر بوون و ئه‌م گێمه به‌بێ گۆل ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م میوانه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی خالێك به‌رده‌وام بوون له به‌رگری كردن به‌لام له خوله‌كی شهستو حه‌وت رۆبرتۆ فێرمینیۆ به‌ربه‌ستی یه‌كسان بوونی شكاند‌و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی سامبا تۆمار كرد‌و به‌رازیل سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای یه‌كی له پالاوتنه‌كان به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خال پله‌ی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌كانی گرتووه ، ڤهنزۆیلاش هیچ خالێكی نیه‌و له پله‌ی نۆیه‌م و پێش كۆتایی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.