Erbil 26°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 20:19

ئیدارەی یانەی شاهانە ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس ناکات

ramos
کوردستان TV
100%


پرسی درێژكردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ تیپەكەی باس و خواسی گەرمی میدیاكانی ئیسپانیایە

 چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە ئیدارەی یانەی شاهانە ئارەزووی درێژكردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس ناكات بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هۆكاری ئەم هەڵوێستەی بەرپرسانی یانەكە بكات، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكەش لەگەڵ میرێنگی لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت، بۆیە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوەو لە دوایین شەش مانگی ماوەی گرێبەستی لەگەڵ ڕیال دەتوانێت تیپەكەی بەجێبهێڵێت و بە خۆڕایی و بێ‌ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات

 پێشتریش ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كردبوو كە ناكۆكی نێوان بەرپرسانی ڕیال مەدریدو ڕامۆس لەبارەی درێژكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارەكە پەیوەندی بە ماوەی درێژكردنەوەكە هەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕامۆسی تەمەن سیی و چوار ساڵ داوا دەكات گرێبەستی بۆ چەند وەرزێك درێژبكرێتەوە بەڵام ئیدارەی ڕیال دەیەوێت گرێبەستی یاریزانەكە تەنها بۆ یەك وەرز درێژبكاتەوە 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.