Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 22:53

مەکتەبی سیاسی پارتی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی ساڵح مەحموود بارزانی کرد

کوردستان TV
#7
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ساڵح مەحموود بارزانی  ده‌كات رایگه‌یاند: خوالێخوشبوو تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و دێرین بوو، کەسایەتییەکی رۆشنبیر و مێژوونوس بوو.

بەڕێزان خانەوادەی ساڵح مەحموود بارزانی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان،  خوالێخۆشبوو (ساڵح مەحموود بارزانی)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و کورپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خوالێخوشبوو (ساڵح مەحموود) جیالەوەی کە تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و دێرین بوو، کەسایەتییەکی رۆشنبیر و مێژوونوس و خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەشمان بوو.

ھیوادارین ھاوخەمی ھاوڕێ و ھەڤاڵانی لە خەم و ئازارتان کەمبکاتەوە و، لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.