له‌ده‌شتی بیقاع له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان،خێوه‌تگایه‌كی نافه‌رمی بۆ ئاواره سوورییه‌كان هه‌یه و تایبه‌ت كراوه به ئافره‌تان و منداڵه‌كانیان، بۆیه ناویان لێ ناوه خێوه‌تگه‌ی بێوه‌ژنان كه ده‌یان ئافره‌ت و منداڵ له‌خۆده‌گرێت.
له‌مباریه‌وه نه‌سره سویدان ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌و دانیشتووی نێو خێوهتگهكهیه ده‌ڵێت: له‌ساڵی 2016 له‌هێرشێكی رۆكێتی له پارێزگای حمس-ی سوریا هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ده‌ستدا،ئه‌و كاته‌ی بیستم كه خێوه‌تگایه‌كی بێوه‌ژنان هه‌یه، بارگه‌م پێچایه‌وه‌و هاتمه ئێره، چونكه ئه‌و ئافره‌تانی لێره‌ن هه‌مان بارودۆخی منیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها نه‌سره ده‌ڵێت: یه‌كێك له هۆكاری ده‌ست نیشانكردنی ئه‌م خێوهتهگهیه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه ئه‌مه‌یه كه دوورین له‌په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی سێكسی كه له خێوه‌تگه‌كانی دیكه تووشی ده‌بووین.
نه‌سره سویدان ده‌شڵێت: ئێمه له‌نێو ئافره‌تانین، شه‌و كه ده‌رگا داده‌خه‌م، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م هه‌ست به‌دڵنیایی ده‌كه‌ین،چونكه پیاوان بۆیان نییه بێنه نێو خێوهتگهكهوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه له‌م شوێنه‌دا هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌موومان خوشكین و ئه‌گه‌ر پێویست بكات یارمه‌تی دارایی یه‌كتر ده‌ده‌ین.
شایانی باسه خێوه‌تگه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی كوه‌یته‌وه هاوكاری ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.