Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:54

له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی کۆگایه‌کی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئیدلب به‌ده‌یان کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌ شاری سلقین له‌ گونده‌واری ئیدلب ته‌قییه‌وه‌و به‌ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی به‌ناو رزگاركردنی شام روویداوه‌ كه‌ روویه‌كی دیاری رێكخراوی به‌ره‌ی نووسره‌-ن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان روونیان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 6 هاووڵاتی سڤیڵ برینداربوون كه‌ دووانیان منداڵن، هه‌روه‌ها 16چه‌كداری به‌ره‌ی شام كوژراون و برینداربوون، كه‌ له‌نێو باڵه‌خانه‌ی كۆگاكه‌ كاریان ده‌كرد .

شایانی باسه‌ ئه‌و كۆگایه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ پێشتر كارگه‌ی دروستكردنی كه‌ل و په‌لی پلاستیكی بووه‌و چه‌كدارانی به‌ره‌ی به‌ناو رزگاركردنی شام  بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌كاریان هێناوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.