رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا وورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌كرێگیراوی سووری له رێگای توركیاوه بۆ ئازه‌ربایجان ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ئیدلیب گواستویه‌تییه‌وه ، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و نێوه‌ندگیره‌كان وا‌خۆیان پیشان داوه كه نوێنه‌ری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانن و هه‌لی كاریان بۆ پاراستنی بنكه چاودێرییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز له ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی سێ تا شه‌ش مانگ خستۆته روو.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه توركه‌كان به‌و چه‌كدارانه‌یان راگه‌یاندووه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا 10 هه‌زار لیره‌ی توركی یان پێده‌ده‌ن كه ده‌كاته 1200 دۆلاری ئه‌مریكی،كه ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌كی زۆره بۆ سوورییه‌كان كه ساڵانێكه گیرۆده‌ی جه‌نگ و هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی سوریا بۆ ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن توركیاوه، مایك پۆمپه‌یۆ ،وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ هه‌ینی گوتی: ده‌بێ ئه‌م پرسیاره له‌سه‌رۆكی توركیا بكرێت كه بۆچی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی داوه‌و هیوادارم وا نه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.