Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:40

زیاتر له‌ 3500 تۆن که‌ل و په‌ل له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ووڵاتی تورکیا

کوردستان TV
#8
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌ تاقیگه‌ و نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی مانگێكدا بڕێكی زۆر كه‌ل و په‌ل گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتی توركیا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

له‌ ماوه‌ى مانگێکدا له رێكه‌وتى ١\٨\٢٠٢٠ تاكو ‌٣١\٨\٢٠٢٠ سێ هەزارو حەوت سەدو شەست و چوار تۆن و شەش سەدو حەفتاو حەوت كێلوگرام (٣.٧٦٤ تۆن ٦٧٧ کێلوگرام) كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌و لژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئيبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکران و به‌شێكیان گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیش له‌نێوبراون، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون.‌ 
بەگشتی كه‌ره‌سته‌كان پێك هاتبوون له‌ كه‌ل و په‌لى (ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، كوزماتیك، فیتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى...تاد).

په‌یوه‌ندى و ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى یٔیبراهیم خه‌لیل
١٣\٩\٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.