وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوردە كردنی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد.
بەپێی ئەو بڕیارانەی وەزیری ناوخۆ بۆ هاوردە كردنی ئۆتۆمبێل دەریكردووە، تێدا هاتووە بە چەند مەرجێك رێ بە هاوردە كردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
لهوانه هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری داراییە، ههروهها، دەبێ ئۆتۆمبێلەكە بەلایەنی كەم دوو ئێڕباكی هەبێت و سیستمی ئهی بی ئێسـی هەبێت.
هەروەها ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێت چل ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕ بووبێت و دوای تۆماركردنیشی هیچ كڕین و فرۆشتنێكی پێوە نەكرێت.
لە بڕیارەكاندا هاتووە، پشكنینی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكان بە بیست و پێنج هەزار دینارە و لە شوێنی دڵنیابوونەوەش بیست و پێنج هەزار دینارە، سەرپێچی كۆمپانیای هاوردە لە پێنج ملیۆن دەست پێ دەكات و بۆ هەر جارێك دەبێته دوو هێندە بۆ یەك ئۆتۆمبێل.
لە بهشێكی تری بڕیارەكاندا هاتووه، هێنانی ئۆتۆمبێلی 2021 لە یەكی ئەیلوول دەست پێ دەكات، ئۆتۆمبێلەكان نابێ لە سهد كیلۆمەتر زیاتر ڕۆیشتبێت و بە كیلۆمەتر سفر هەژمار دەكرێت.
هـێـرش یاسـین : Kurdistan TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.