تهقینهوهیهك لە سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان، كە لەژێر دەستی چەكدارەكانی نزیك توركیا دایە، له رێگهى ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوهوه روویداو بەهۆیەوە ژمارهیهك هاولاتى كوژران و برینداربوون.
میدیاكانی رۆژئاواى كوردستان بڵاویانكردەوە، كە تەقینەوەكە لە خۆرئاوای شاری سەرێ كانیی سەر سنووری توركیا روویداوهو بەهۆیهوه 8 كەس كوژران و 20ى تریش برینداربوون.
تێزانین سەرێ کانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانەو ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا دایهو لە تشرینی یەکەمی رابردوودا تورکیا و هێزە نزیکەکانی لەگهل ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و ئهو ناوچەیان کۆنترۆڵکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.