پۆلیسی هۆڵه‌ندا بڵاویكردۆته‌وه پۆلیسی وڵاته‌كه‌یان شه‌ش له كابینه‌كان وه‌كو زیندانی كاتیی و یه‌كێكی دهیكهشیان وه‌كو ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارهاتووه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئاشكرا بكه‌ن.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لەسەر یوتیوب بڵاوکردەوە و تیایدا نیشانی دەدات چۆن دەستدەگرن بەسەر سندوقەکاندا لەگەڵ ئەو کەرەستانەی بەکارهێنراون بۆ ئەشکەنجەدان، لەوانە کورسـی پـزیشکی ددان، مقەست ، منشار ، کەلەپچە ، تورەکە.
پۆلسی هۆڵه‌ندا بڵاویكرده‌وه سندوقەکان لە ناوەوە به مادده‌ی ئاسنی نه‌رم رووپۆشكراون تاوەکو هاوار و دەنگی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن نەگەنە دەرەوە و لەگەڵ ئەوانەشدا کامێرای چاودێرییان تێدادانابوون.
دەڵێن پـۆلیس لە ڕێگەی ئەو کامێرایانەوە بە شوێنەکەی زانیوە کە بە ئینتەرنێتەوە بەسترابوون.
دوای ئاشکراکردنی ئەم تۆڕی پەیوەندیـیە نزیکەی 100 کەس دەسـتگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 27 تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە نێوان هۆڵەندا و بەریتانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.