لە بەیاننامەیەكدا كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیرۆركردنی هیشام هاشمی لێكۆڵەرەوەی سیاسی و ئەمنی ئیدانە كرد
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەو روداوانە وامان لێدەكات جارێكی دیكە داوا بكەین كە پێویستە چەك تەنها بە دەست دەوڵەتەوە بێت و بە توندی مامەڵە لە گەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە لە دەرەوەی یاسان .
ئێمە وەك كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی ناوبراوو خۆشەویستانی رادەگەیەنیین ، داواكاریشین بكوژانی هاشمی بدرێنە دادگا بۆ ئەوەی بە چارەنووسی عادیلانەی خۆیان بگەن و داواش لە دەزگا ئەمنییەكان دەكەین كە پێویستە ئەمن و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان بپارێزن
كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.