Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:27

26 ی گوڵان شۆڕشی دەستکەوتەکان 

یونس حه‌مه‌د
100%

26 ی گوڵان شۆڕشی دەستکەوتەکان 

یونس حەمەد – ئۆسلۆ 

بلێسەی شۆڕشی گوڵان له 26 بیست وشەشی مانگی گوڵان مای ساڵی 1976 لەلایەن چەند پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ وقارەمان  بەسەرپەرشتی وسەرکردایەتی هەردوو ڕابەری مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک ئیدریسی هەمیشە له یاد هەڵگیرسا .

 هەرلەگەڵ  لێدانی یەکەم فیشەك پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەی بڵاوکردەوە تیایدا داوای له گەلی کورد کرد هاوکاری شۆڕش بن  بۆبەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆریەت ، ئەگەرچی ڕۆژانی هەڵگیرساندنی شۆڕش سەخت ودژواربوون ، بەتایبەت لەوکاتانەدابوو که ڕژێم ئیمزای پاشکەشەی بۆ ڕژێمی پاشایەتی ئێران کرد له ڕێکەوتنێکی بەدناو و شووم دا که دواتر به( ڕێکەوتنی جەزائیر) ناسرا، ولایەنێکی گرینگی سنووری ، هەروەها بەشێکی زۆری (چۆمی عەرەبی) پێشکەش بەشای ئێران کرد، که ئەمەی دوایی خەونی پێوە دەبینی !.

 هەڵگیرساندنی شۆڕش دەنگ وسەدایەکی یەکجار زۆری چ له ناوەوەی شار و گووندەکان یاخوود له دەرەوەی وڵاتیش دایەوە، بووە هۆی دووبارە بوونەی هیوا وئومێد بۆ پرسی ڕەوای کورد ، ئەم شۆڕشە دوای ساڵێک له (ڕێکەوتنی شوومی جەزائیر) هەڵگیرسا، بەمەش چیا ودۆڵەکانی کوردستان دووبارە بوونه جێگای مەزنی وشۆڕشگێڕی و خەباتی پێشمەرگایەتی گەلی کوردستان .. 

لەماوەی ناوەڕاستی هەفتاکان وهەشتاکانی سەدەی بیستەمدا پرسی کورد به هۆی بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی له هەلسووکەوتی دیکتاتۆریەتی سەردەم له بەغدا ئەوەبوو بۆ ماوەیەك دووچاوی خامۆشی ببۆوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەش دا گوڵانی پێشکەوتنخواز بووە هێماو سیبمبوول وبەرخوودان بۆ گەلێکی زوڵملێکراو وچەوساوە .

ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ خەباتی شۆڕشی 26 ی گوڵان دەبینین بە ڕەوا شۆڕشی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بوو ، ئەگەر پێشمەرگەکانی ئەم شۆڕشە له چیاکانی کوردستان دا چەندین داستان و بەرخوودانیان تۆمارکرد ، لێ ئەوەی گرینگ بوو بووە هەوێنێک بۆ دەستکەوتە گەورەکانی وەک ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991.

 دواتر کرانەوە بەڕووی جیهان له ڕێگای هەڵبژاردنی یاسادانان و پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستان له ساڵی 1992 دا که ئەمەش له مێژووی هاوچەرخ دا وەك یەکەم حکومەتی کوردستانی بەدەنگی گەل دادەنرێت ، هەروەها ئەو کەشە ئارامی وئاسایش وئاوەدانیەی که ئێستا بوونی هەیه ئەمانه مێژووەکەی گوڵانی پێشکەوتنخوازە .

  بەڵام گرنیگترین ئەو دەستکەوتانه که تا مێژوو مابێت له یاد وهزر وبیری تاک وکۆمەڵی کورد ناچێتەوە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی 2017 بوو که کوردی گەیاندە لووتکەی سەرکەوتن وبه جیهانیشی ڕاگەیاند کەوا گەلی کوردستان مافی خۆی له دەنگدانێکی ئازاد و بێگەرد دا خستە بەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، گەل لەم ڕۆژەدا گەورەترین داستانی دیموکراتی تۆمارکرد ، بەڵێ شۆڕشی 26ی گوڵانی پێشکەوتنخواز تەواوکەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن بوو ، ئەم  دەستەکەوتانەش کەئێستا  بە بەرچاوان دەبینرێن گەڕانەوەیه بۆ ئەم مێژووەی کە باوکی ڕووحی نەتەوەیی بارزانی نەمر نەخشەکەی بۆ داناوە .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.