دوای كۆچی مسته‌فا بارزانی خه‌ڵك و دوژمنانی ڕێبازی كوردایه‌تی پێیان وابوو كه‌س ناتوانێت جێگره‌وه‌ی بارزانی باوك و درێژه پێده‌ری رێباز‌و كه‌له‌پوری بارزان و خه‌باتی سیاسی پارتی بێت ، وه‌لێ به پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆك بارزانی له‌سالی ۱۹٦۱ خوێندن به جێده‌هێڵێت و له ساڵی ۱۹٦۲دا له ته‌مه‌نی ۱٦ ساڵیدا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كات.
ئێستا ساڵێك تێده‌په‌ڕێت سه‌رۆك بارزانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی بۆ كوردستان ئه‌نجام دا‌و ئه‌گه‌ر خیانه‌تكاران نه‌بونایه ئێستا كورد لانیكه‌م سه‌ربه‌خۆش نه‌بووایه له لیواری كۆنفیدراڵیدا ده‌بوو، ساڵێكیش تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه رازی نه‌بوو ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ بكرێته‌وه‌و داوای هه‌ڵبژاردنی له گه‌ل كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ كوردستان هه‌ڵبژێردرێت ، زۆرێك ده‌هۆڵیان ده‌كوتی كه هه‌موو تاكێك به‌دیلی بارزانی یه! هه‌رچه‌نده به‌دیلی سه‌رۆك بارزانی نه‌له ئێستا و نه‌له داهاتوو نابێت و نییه ، به‌دیلی بارزانی هه‌ر بارزانییه و بارزانیش بۆخۆی مه‌رجه‌عه نه‌كه‌سی تر .
هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری بۆشایی ده‌ستوری له بۆشایی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدایه ،سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنه لە هه‌رێمی كردستاندا ، ئێستا ئه‌و بۆشاییه ده‌ستورییه پێویستی به كه‌سێكی وه‌كو نێچیرڤان بارزانی یه بۆ پركردنه‌وه ، نێچیرڤان بارزانی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو تێگهیشتوودرێژه پێده‌ری ئامانجه‌كانی سه‌رۆك بارزانی یه .
له‌لایه‌كی تر جێده‌ستی مه‌سروور بارزانی لە كەرتی ئەمنییو هەواڵگرییدا كه ئاسایش و سەقامگیریی بۆ كوردستان فه‌راهه‌م كردووه دیاره‌و توانا‌و ئه‌زمونێكی باشی هه‌یه له ئه‌رزی واقیعداو لە ئەركی نوێیدا وه‌ك سەرۆكی حكومەتی هه‌رێم له داهاتوودا حكومه‌تێكی جیاواز‌و به‌هێزیش ده‌بێت ،چونكه له‌لایه‌ك سه‌رۆك بارزانی وهكومهرجهعی باڵای كوردستان ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووه و ده‌زانێت چی ده‌كات و چی پێویسته بۆ میله‌تی كورد ، له‌لایه‌كی تریش پارتی خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانییە.
دواجار سه‌رۆك بارزانی موتابیعی بریاره ئیدارییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێت ،هه‌رچی بریاره سیاسییه‌كانیشه لای سه‌رۆك بارزانی ده‌بێت ، ئارامیی‌و حوكمڕانی سەرتاسەریو پێكەوە كاركردن ئامانجی چوار ساڵی داهاتووی حوكمڕانی دەبێت ، چاوەكان لەسەر هەنگاوەكانی حوكمڕانیی ئامۆزاكانن لە كوردستان .
ئه‌وه‌ش ڕاسته كه دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له مانگی ئه‌یلول وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی توره‌و هه‌ڵبژاردنێكی پر ته‌زویره فڕو فێل و ساخته‌كاری له زۆنی سه‌وز نیلی بۆ نه‌خشاندین ، سه‌رباری ئه‌م دۆخه قه‌یراناوییه رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد و بایكۆتیان كرد ، ئه‌توانم بڵێم توندوتیژی به‌هه‌موو جۆره فۆرمێكه‌وه له زۆنی سه‌وز نیلی تاقیكرایه‌وه و خه‌لكیان تووشی ئیفلاسێكی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورە كرد وماشێنی گه‌وره گه‌وره‌ی درۆكردن و به‌ڵێندان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و به‌خه‌ڵك درا وهه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه ،ئه‌م درۆگهورانه ،ئه‌م به‌ڵێنه بێكردارانه ، درۆی تازه‌و گه‌وره‌ی ماشینه ئیعلامیه‌كان ،ماكیاژی رۆشنبیرانی به‌یعه‌ت كه ڕه‌ش ده‌كه‌نه سپی و سپیش ده‌گۆرن بۆ ڕه‌ش، پەیوەندیی ناپاك و ژێربەژێریان لەگەڵ هێزە ئیقلیمییەكاندا، هه‌تا په‌لاماردانی قوتابیانی زانكۆكان و هەڕەشەی دەركردن و سەگ تێبەردانیان، هه‌موو ئه‌مانه پێویستە ڕاستبكرێتەوە ، ئه‌م زۆنه زۆنێكی دۆڕاوو زهلیلكراوه و هاوسەنگیی سیاسیی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تێدانییه و دۆراوێكی ئه‌خلاقی سیاسیین له‌به‌رده‌م خوا‌و دونیاشدا .