لێره‌و له‌وێ هه‌موومان گوێبیستی چه‌مكی "ژێرخان" بوین و زۆرجار بۆته سه‌ردێر و بابه‌تی پرسه سیاسی و ئیداری و مانشێتی ڕۆژنامه و هه‌واڵی گرنگی كه‌ناڵه بیستراو و بینراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن، بۆیه پێویسته هاولاتیان هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ژێرخانی ئابووری مه‌به‌ست له چ بوارێكه و حكومه‌ت چی له‌و باره‌یه‌وه كردووه؟
ئاشكرایه به‌رێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ر وڵاتێك له لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه به‌نده به پلان و به‌رنامه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری وڵات و گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری، ده‌بێ حكومه‌ت به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری بكاته ستراتیژی ژماره یه‌ك و هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی ساردی نه‌كاته‌وه.
پێوانه‌كردنی به‌هێزی هه‌ر حكومه‌تێك به‌نده به هه‌بوونی ستاندارده نێوده‌وله‌تیه‌كانی ژێرخانێكی به‌هێز، به‌نده به (سیسته‌مێكی هاتووچۆی باش و به‌رزه پرد و تونێل و رێگاوبانی مۆدێرن و بونی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌ی پێویست و باش، بوونی تۆڕی ئاو و كاره‌با و بوونی فرۆكه‌خانه‌ی پێشكه‌وتوو) ئه‌مانه هه‌مووی له‌گه‌ڵ پاراستنی (ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌كی) كه پاڵنه‌ری ژماره یه‌كی وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وتنی ئابوورییه.
ژێرخانی ئابووری كۆڵه‌كه‌ی به‌هێز و ڕاگری گه‌شه‌ی ئابووری هه‌مو وڵات و حكومه‌ته‌كانه، هه‌میشه یه‌كه‌م كارێك كه دوژمن و نه‌یار بیكاته ئامانجی هێرشه‌كانی یاخود ئۆپوزسیۆن هێرشی بكاته سه‌ر و بیداته به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌كانی "ژێرخانی ئابوورییه" بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت لوتكه‌ی بڕیاری ئه‌و حكومه‌ته كه "نێچیرڤان بارزانی"یه هه‌میشه له هه‌وڵی پێشخستن و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری بووه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه بوونی فرۆكه‌خانه‌ی پێشكه‌وتو و وه‌به‌رهێنانی گرنگ و گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌بایه بۆ هه‌موو گوند و ناوچه‌یه‌ك، هاوكات دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتنی كه ئه‌گه‌ر له‌دوای بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانله لایه‌ن به‌غداوه حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی خۆمالكردنی نه‌وتی په‌یره‌و نه‌كردبا بێگومان ئه‌سته‌م بووه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت و خه‌رجی شه‌ڕی دژ به داعش دابین بكرێت، له لایه‌كی تر دروستكردنی رێگاوبانی مۆدێرن له چه‌شنی ڕێگای ئۆتۆبانی 120 مه‌تری هه‌ولێر و دروستكردنی به‌رزه پرد و تونێلی (هه‌ولێر - شه‌قلاوه) و (هه‌ریر- سۆران) و (دهۆك - زاخۆ) كه ته‌واوی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی و رێگاوبانی دوو سایدی تێدا په‌یره‌و كراوه ، هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه و باشتركردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌دان قوتابخانه به‌تایبه‌ت له شاری دهۆك كه له‌سه‌ره‌تای هاتنی تاریكپه‌رستانی داعش قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره ببوون به مال و جیگای حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و وموسل و ئاواره‌كانی خه‌لكی سوریا، به‌لام به پلانێكی تۆكمه توانی له ماوه‌یه‌كی خه‌یالی كه‌مدا كه‌مپی باش و شایسته بۆ ئه‌و ئاوارانه دروست بكات و خوێندن بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆی.
یه‌كێكی تر له خاله به‌هێزه‌كان بۆ پێوانه‌كردنی ژێرخانی به‌هێز بوونی به‌نداوی گرنگ و گه‌وره و ستراتراتیژییه كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و دابینكردنی ئاوی شاره گه‌وره‌كان. بێگومان حكومه‌ت له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ بوونی گرفتی ئابووری گه‌وره له نهختینهكهیدا به‌جۆریك ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رانبه‌ران په‌یدا ببوو هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی چوار ساڵ له شه‌ڕێكی سه‌ختی تاریكپهرستاندا بوو كه ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری بۆسه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت دروست كردبوو، به‌لام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی به‌نداوی پشتگوێ نه‌خستووه و له ساته سه‌خته‌كاندا "نێچیرڤان بارزانی" پرۆژه‌ی به‌نداوی "گۆمه‌سپان" له 35 كیۆمهتری دووری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه كه 375 مه‌تر درێژ و 70 مه‌تر به‌رزیه‌كه‌یه‌تی و توانی گلدانه‌وه‌ی 81 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه و كه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی 3600 هێكتار زه‌وی به‌راو ده‌كات و ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر چی گرفتی بۆ په‌یدا بوو به‌لام وا بریاره له ماوه‌یه‌كی خه‌یالی نزیكدا ته‌واو ببیت و ببێته ناوچه‌یه‌كی گرنگی گه‌شتیاری و له داهاتوودا بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باش سودی لێ ببینرێ، هه‌روه‌ها كاتێك بومه‌له‌رزه زه‌ره‌ر و زیان له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات "نێچیرڤان بارزانی" راسته‌وخۆ دێته سه‌ر هێل و بودجه‌ی پێویستی بۆ دابیین ده‌كات و له داروخان ڕزگاری ده‌كات، ئه‌مانه مشتێكن له خه‌رمانی هه‌وله‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و بێگومان كاری گرنگتر له رێگایه و كورد ده‌لێ (كه‌می ڕۆیشتووه و زۆری ماوه).