له سه‌روبه‌ندی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ دروست كردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق" پێم وا نییه به‌م زوانه ئه‌و حكوومه‌ته دابمه‌زرێت"، هه‌ر لایه‌نێكی عه‌ره‌بی عێراقی ناكۆكی حزبی و سیاسی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌لاوه ناوه و له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیۆلۆژیكی هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن.
ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی كه وه‌كو كارد و په‌نیر بوون، ئێستا له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تدا، ناكۆكییه‌كانی خۆیانیان وه‌لاوه ناوه و نزیكی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه دوو به‌ره‌ی ده‌ره‌كی رێگری له زیاتر له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌و به‌رانه به‌ره‌ی ئه‌مریكایه كه نایه‌وێت باڵی عێراقی سه‌ربه ئێران حكوومه‌ت دروست بكات و به‌ره‌ی دیكه‌یش باڵی سه‌ر به ئێرانه كه نایه‌وێت لایه‌نه‌كانی نزیك له ئه‌مریكا حكوومه‌ت پێك بهێنن.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش پێك بهێنرێت به‌ڵام بارودۆخی عێراق ئاسایی نابێته‌وه و ناكۆكی و ئاژاوه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته له‌به‌ر چه‌ند هۆكار كه زۆربه‌ی زۆریان ناوخۆیین و به‌شێكیشیان ده‌ره‌كین، به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا زۆر گرنگه و ده‌بێته فاكته‌ری یه‌ك لاییكهر، كورده.
به‌شداری كردنی كورد له پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، نه ته‌نیا له عێراق به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌یش به گرنگییه‌وه سه‌یری ده‌كرێت، چۆن كورد یه‌كێك له پێكهاته قه‌ومییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقه، هه‌روه‌ها له بواری سیاسیش‌دا فاكته‌رێكی هاوسه‌نگكه‌ر و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه، به‌شداری كردنی كورد بۆ عێراقییه‌كان، بۆ وڵاتانی ده‌راوسێ و جیهانیش له‌و پڕۆسه‌یه‌دا گرنگه، به‌ڵام له‌مه‌یش گرنگتر به‌شداریكردنی كورد له‌و حكوومه‌ته بۆ خودی كورد زۆر زۆر گرنگتره.
ئه‌گه‌ر كورد به یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی بچنه به‌غدا، ئه‌وا نه‌ته‌نیا پێگه لاواز بووه‌كه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێزتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو له بواری دیپلۆماسی جیهانیشدا كورد ده‌گاته قۆناغێكی دیكه‌ی تێكۆشانی خۆی و به‌مجۆره ده‌توانێت له بواری دیپلۆماسیشدا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش گرانی و قورسایی خۆی له نێو هاوسه‌نگییه سیاسییه‌كاندا بۆ به‌ده‌سته‌وه هێنانی ماف و داوا ره‌واكانی گه‌لی كوردستان بخاته گه‌ڕ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد به جیا و به ناته‌بایی بچێته به‌غدا، ئه‌وا زه‌مینه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووی تاڵی سه‌د ساڵی رابردوو خۆش ده‌كرێت.
ئه‌م قۆناخه‌ی كه ئێستا عێراقی تێدایه، وه‌كو قۆناغی سه‌رده‌می لۆزانی توركیایه، كورد له توركیا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بوون و چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ربه حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی توركیا پشتیان له داواكارییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد و به‌ره‌ژوه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیانیان به بنه‌ما وه‌رگرت، هه‌ر بۆیه كورد و داواكاری و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بوونه قوربانی و سه‌ده‌یه‌كه چاره‌نووسی كورد له‌و وڵاته هه‌ر كاره‌سات و تراژدیایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار لایه‌نه كوردییه‌ی كه هیچ جۆره پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی‌یان نییه، سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به جیا به‌ڵام له ژێر ناوی كورد بچنه به‌غدا و پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیش پێكه‌وه بچنه به‌غدا، ئه‌وا كورد له‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌بێت و پێگه‌ی كوردیش لاواز ده‌بێت و رۆلی له نێو هاوسه‌نگییه سیاسییه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی و پڕۆسه‌ی یاساداناندا نامێنێت. ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و رۆله‌ی له به‌غدا لاواز بوو، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهانیش وه‌كو پێویست ره‌چاوی داواكاری و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ناكرێت.
پارتی و یه‌كێتی هیچ شتێكیان وه‌كو یه‌ك نییه، نه مێژوو، نه ئایدئۆلۆژیا و نه ئارمانج و مه‌به‌ستیان، به‌ڵام به هۆی به‌ره‌ژوه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی گه‌له‌كه‌یان یه‌كیان گرتووه و ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی پیرۆز و نیشتمانییه. بۆیه ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی دیكه‌یش ئه‌گه‌ر به‌راستی بیر له ماف و داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌ژوه‌ندی تاكه‌كه‌سی به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وا پێویسته به‌شداری له پڕۆژه نیشتمانییه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن و پێكه‌وه وه‌كو فراكسیۆنی كوردستانی بچنه به‌غدا، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر به جیا بچنه به‌غدا، نه به‌غدا و نه ئه‌و وڵاته هه‌رێمییانه‌ی كه هانیان داون به جیا بچنه به‌غدا، گرنگییان پێ ناده‌ن و سیناریۆكه‌ی كه‌ركووك دووباره ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌یش هه‌ر به زیانی كورد ده‌بێت.
ناوچه‌كه به گشتی له عه‌ره‌فه‌ى گۆڕانكاری زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی مێژووییدایه، بۆیه ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م كورددا ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بگاته ماف و ئاواته‌كانی، ئه‌مه‌یش ته‌نیا به یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتوویی كورد ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش به هۆی ناته‌بایی و په‌رت و بڵاوه بوونی ناو ماڵی كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته له كیس بچێت، ئه‌وا تا سه‌د ساڵی دیكه، ده‌رفه‌تی له‌و جۆره ناڕه‌خسێت و دووباره مێژووه تاڵه‌كه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو بۆ كورد دووباره ده‌بێته‌وه و تراژدیاكانیش سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی مێژووی كورد به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زوڵمه كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كوردستان ده‌كرێت، بۆیه نابێت پارت و ئه‌حزابی كوردستانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه به خۆیان بده‌ن كه له پێناو به‌ره‌ژوه‌ندی به‌رته‌سكی خۆیان و خزمه‌ت كردنی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان، زه‌مینه بۆ ئه‌و زوڵم كردنه خۆش بكه‌ن. ئه‌و لایه‌نانه‌ی ببنه فاكته‌رێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له مێژووی كوردستاندا ناویان وه‌كو ناوی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان تۆمار ده‌كرێت و گه‌لی كوردستانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.