Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:13

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوی برێنت به‌ 41 دۆلار و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ کرا

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤١ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤١ دۆلار و ٦٢ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ١٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٦دا، به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٣٩ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٩ دۆلار و ٦٣ سه‌نت فرۆشرا.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئه‌نیستیتۆی وزه‌ی ئه‌مریكا نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ عه‌مباره‌كانی نه‌وتی خاوی خۆی كه‌م كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش بووه‌ته‌ هۆی زیادكردنی خواست له‌سه‌ری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاریگه‌ری مه‌ترسیی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ سه‌رله‌نوێ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ لیبیاوه به‌رده‌وامه‌ له‌و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنیه‌ی نرخی نه‌وتی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ١٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٩ دۆلار و ٨٧ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.