قوسته‌نتینۆس فلۆرۆنس، سوپاسالاری یۆنان ئاماده‌باشی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك كه له‌لایه‌ن توركیاوه بنرێت راگهیاندو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد هه‌موو ئه‌وانه ده‌سووتێنن كه پێیان بخه‌نه نێو وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
له‌مباریه‌وه كه‌ناڵی Open ته‌له‌فزیۆنی یۆنان له‌سه‌ر زاری سوپاسالاری سالاری یۆنان رایگه‌یاندووه، به‌رله‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه كێییه و هه‌ركه‌سێك پێی بخاته نێو خاكی یۆنان ئه‌وا ده‌یسووتێنن.
هه‌روه‌ها فلۆرۆنس به دووری نه‌زانی ململانێی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ توركیا رووبدات ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره هێلی سوور ببه‌زێنێ.
گوتیشی: ململانێی سه‌ربازی پێشبینیكراوه و كه‌س ناتوانێ ئه‌م پێشبینییه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌ر شتێكی له‌م بابه‌ته روویدا، ئه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ ناوه‌ستێته‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی خێرای ده‌بێت.
سوپاسالاری یۆنان جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك په‌لاماری هێزه چه‌كداره‌كانی یۆنان بدات باجێكی زۆر گه‌وره ده‌دات و دراوسێكانیش ئه‌مه باش ده‌زانن، ئه‌گه‌ریش په‌لامار بدرێن، ئه‌سینا ده‌زانێ چۆن وه‌ڵام بداته‌وه.
شایانی باسه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و یۆنان له‌وكاته‌وه گرژی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه كه توركیا سنووری ئاویی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاق وه‌ته‌نی له ته‌رابلوس وێناكردۆتهوه كه‌شتی گه‌وره‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و ناوچانه ره‌وانه كه یۆنان به ناوچه‌ی خۆی ده‌زانێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.