ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی توركیا ده‌كات كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئامانج له سه‌ردانه‌كه، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دووقوڵییهكانه له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و پرسه‌كانی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانی توركیا ده‌ستی كه‌وتووه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی شاری ئیستانبوڵ ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سێرگی لاڤرۆڤ و سێرگی شۆیگۆ ،وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری رووسیا، بۆ توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.