Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:54

کۆمپانیا فڕۆکه‌وانی و گه‌شتیارییه‌کان داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان ده‌که‌ن

هه‌ر كۆمپانیایه‌ك مانگانه‌ 15 هه‌زار دۆلار زیانی كردووه‌
گه‌شتكردن
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقی هه‌ڵگرت. باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە فەرمی ئاگاداری کردوونەتەوە کە گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتیانی عێراقیش بە رەچاوکردنی رێنماییەکان دەتوانن سەردانی تورکیا بکەن.

چه‌ند كاتژمێرێك دوای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌ووه‌، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ حكومه‌تی عێڕاق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی تاوه‌كو 20 ی حوزه‌یران درێژكرده‌ووه‌ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خاوه‌ن كۆمپانیا فرۆكه‌وانی و گه‌شتیاریییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.

لاوه‌ند مه‌موندی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیا فرۆكه‌وانی و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا جێگه‌ی دڵخۆشی بوو بۆ ئێمه‌ چونكه‌ به‌ڕاستی زیانی زۆر به‌ كۆمپانیا كان گه‌یشتووه‌ به‌جۆرێك له‌ مانگه‌كانی ڕابردوو هه‌ر كۆمپانیایه‌ك مانگانه‌ زیانی 15 هه‌زار دۆلاری كردووه‌، ئێستاش كه‌ باشترین كاتی گه‌شتكردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ زیانه‌كان زۆر زیاتر ده‌بن.

لاوه‌ند مه‌موندی، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستانیش دوای 20 ی مانگ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كان بكه‌ن به‌ڵام كه‌ره‌نتینه‌ی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وه‌ هیچ سوودێكی نابێت چونكه‌ هیچ گه‌شتیارێك ئاماده‌ نییه‌ هه‌فته‌یه‌ك بچێت بۆ گه‌شت و دوو هه‌فته‌ش كه‌ره‌نتین بكرێت بۆیه‌ هیوادارین ڕێكارێكی ئاسان بگیرێته‌ به‌ر بۆئه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌. حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەفەرمی ئاگاداری کردونەتەوە، کە قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاتن و چونی هاوڵاتیانی بیانی هەڵگیراوە بە مه‌رجی جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان. ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی سەردانی تورکیا بکەن به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ هاووڵاتیانی ئێران ناگرێته‌وه‌

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.