زۆرن ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له پێناو شانۆ و بۆ شانۆ ژیان وه‌كو زانراوه رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانی شانۆیه ده‌ست نیشانی كردنی ئه‌م رۆژه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له 27 ئاداری ساڵی 1961 له پاریس فیستیڤاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆئه‌و كچه ئه‌كته‌ره فه‌رنسییه كۆچكركردووه "ساره‌برنارت" ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا.
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی فرنسی "ساره برنارت " له 22ی ئه‌كتۆبه‌ر 1844 له‌دایك بووه ،له‌سه‌ره‌تایی حه‌فتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ر به‌توانای ئه‌ورپاو ئه‌مریكا به به‌رده‌وامی گرنگی به توانستی خۆی ده‌دا، وه‌كو ئه‌كته‌رێكی درامی هه‌ر ناوبانگی ده‌كرد هه‌ر بۆیه نازناوی "ساره‌ی پیرۆز"ی پێبه‌خشرا.
ساره ژیانی هونه‌ری خۆی له ساڵی 1862 ده‌ستی پێكرد وه‌كو قوتابی له قوتابخانه‌ی به‌ناوبانگی كۆمیدیای فرانسیز ده‌یخوێند هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی حه‌فتاییه‌كان له‌رێگه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ناوبانگی زۆری په‌یداكرد، به‌جۆرێك بووه ئه‌كته‌رێكی به‌ناو بانگ له‌سه‌رده‌می خۆیدا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له هونه‌ری شانۆ گرنگی به هونه‌ری نیگار‌و هه‌ڵكوڵین و ئۆپرا و نووسین ده‌دا.. له هه‌مان كاتداوه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری فلیمه‌كانی بێده‌نگ ده‌كرد.. له ساڵی 1900 رۆڵی "هاملێت"ی بینی (ئه‌م فلیمه له‌روو هونه‌ری ده‌قاوده‌ق فلیمێكی بێده‌نگ نه‌بوو به‌مانایه‌كی تر به‌شێوه‌ی به‌كره روداوه‌كانی فلیمه‌كه‌ی نمایش ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی له خزمه‌تی دیالۆژ دابێت) له‌گه‌ڵ ئه‌م فلیمه ساره به‌شداری 8 فلیمی كردوه دوو له‌و فلیمانه باس له ژیانی خۆی ده‌كرد دوا فلیمیش وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدار بوو به‌ناوی (حسناْ جزیره) بوو له‌ساڵی 1912 وه له ساڵی 1914 خه‌ڵاتی (جۆقه‌ی شره‌ف)ی پێبه‌خشرا.
دوای 10 ساڵ له كاركردن له‌ساڵی 1915 تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێت و هه‌ردوو قاچی ده‌شكێن به ناچاری كورسی جوڵاوی به‌كار هێنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆئه‌وه‌ی دووباره له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێت قاچی ده‌ستكردی له داری به‌كار هێنا بۆ كاره شانۆییه‌كان به‌رده‌وام بێت .
شایانی باسه دوای گشتێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌مریكا له ساڵی 1922 گه‌راییه‌وه فه‌رنسا تا مردن له نواندن به‌رده‌وام بوو به‌هۆی خه‌راپی باری ژیانی نه‌یتوانی جوڵه بكات له‌گه‌ڵ پیر بوونیشدا به‌ڵام ده‌نگی هه‌روه‌كو جاران بوو تاوه‌كو له 26 ئۆكتۆبه‌ری 1932 به رووداو كۆچی دوایی كرد.
سارا برنارت خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی شانۆیی بووه له‌گه‌ڵ رۆڵ بینین له زیاتر 50 شانۆگه‌ری و چه‌ندین فلیمی سینمائی .
ئه‌م ئه‌كته‌ره مه‌زنه له‌زۆربه‌ی شاكاری نووسه‌ره ناوداره‌كانی جیهان به‌شداری كارای هه‌بوو وه‌كو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆڵی بینیوه له نووسه‌رانه‌ی وه‌كو (شكسپیر، مۆلێر، راسین ،ئبسن..)
وه‌رگێرانی : كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
سه‌رچاوه: ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.