Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:43

خاکی سووریا له‌ ئێران ده‌که‌ینه‌ ڤێتنامێکی دیکه‌

ئیسـرائیل هۆشداری زۆر توند ده‌دات به‌ ئێران
کوردستان TV
100%

دوای چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی ملیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناو خاكی سوریا.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداری دایه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێران كه‌ به‌ زووترین كات هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ بكشێننه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ خاكی سوریایان لێده‌كه‌نه‌ ڤێتنامێكی دیكه‌. 


نه‌فتالی بینت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌ لێدوانێكی رایگه‌یاند: هێشتا هێرشه‌كانمان له‌ سووریا بۆ سه‌ر چه‌كدار و ملیشیا كانی سه‌ر به‌ ئێران چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیرانی و ئه‌وانه‌شی كه‌ تاران پاڵپشتیان ده‌كات ئه‌و وڵاته‌ جێدێڵن.
 به‌ پێچه‌وانه‌ خاكی سووریا له‌ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌ ڤێتنامێكی دیكه‌. گوتیشی: ئێران هیچ ئه‌ركێكی له‌ سووریا نیه‌ و دوای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ هاتووه‌ته‌ سووریا و به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ی جێگیربوون له‌ ناوچه‌ سنووره‌ییه‌كانی سوریا و ئیسرائیل ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆه‌ سه‌ر ئاسایشی شاره‌كانی وه‌ك ته‌لئه‌بیب و ئورشه‌لیم و حه‌یفا. 
بۆیه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئیران خاكی سوریا به‌جێ نه‌هێلێت ئێمه‌ له‌ هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
گوتیشی: ئێران له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ بارگرانی به‌سه‌ر سورییه‌كانه‌وه‌ و له‌ سه‌ركێشییه‌ تیرۆرستییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، باشتر وایه‌ بیر له‌ چۆنییه‌تی زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنا بكاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی داگرتووه‌. 
له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له‌ ساڵی دووهه‌زار و یازده‌، تا ئیستا ئیسرائیل به‌ سه‌دان هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و ملیشیاكانی سه‌ر به‌ ئیران و زۆربه‌ی جاریش به‌رسیاره‌تی هێرشه‌كانی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. 

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.