Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:42

ئێران ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه‌

ناوی ئێران له‌ دوای چین و ئیتاڵیا به‌ سێیه‌م وڵات دێت
کوردستان TV
#11
100%


ئاماری تووشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئامارانه‌ بێت كه‌ به‌فه‌رمی له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ پێی دوایین ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران تا ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ژماره‌ی گشتی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شازده‌ هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی جیددی به‌رووی جیهاندا و دوایین ئاماری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر ئاستی جیهان بۆ سه‌د و هه‌شتا و سێ هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجا و شه‌ش كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زارو سه‌د و شه‌ست و دوو كه‌س . ئه‌وانه‌شی كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌سان په‌ڕاندووه‌ ژماره‌یان بریتیته‌ له‌ حه‌فتا و نۆ هه‌زارو حه‌وسه‌د و سی ویه‌ك كه‌س.

هاوكات ناوی ئێران له‌ دوای چین و ئیتاڵیا به‌ سێیه‌م وڵات دێت له‌ رووی رێژه‌ی تووشبوون و بڵاو بوونه‌و، ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به‌ خێرایی له‌و وڵاته‌ گه‌شه‌ ده‌كات‌ و  ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌وێووه‌ بۆ وڵاتانی ده‌روووپشتیشی په‌ڕیوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی دوایین ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران تا ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ژماره‌ی گشتی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شازده‌ هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س.

هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه‌ نۆسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت كه‌‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج هه‌زراو سێسه‌د و هه‌شتا ونۆ‌ كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌سان په‌ڕانه‌دووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ریك بێرنان به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ به‌مدواییانه‌ سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌ به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند: ئاماری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئامارانه‌ن كه‌ حكوومه‌تی ئێران به‌ فه‌رمی بڵاویان ده‌كاته‌وه.‌

گوتیشی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێراندا‌ تێستی كۆرۆنا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ نیشانه‌كانیان تێدا به‌روونی به‌دیار كه‌وتووه. بۆیه‌ پێده‌چێت ئاماری تووشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئامارانه‌ بێت كه‌ به‌فه‌رمی له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.