بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت و خاوەنەکەی کارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لەچوارچێوەی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، دەرکەوتووە کە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن لەشەقامی سالم، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە و مۆڵەتی تەندروستی نەبووە.
ووتی: یەکێک لە مەرجەکانی کارکردن بونی مۆڵەتی تەندروستی و پابەندبونە بە رێنماییە تەندروستییەکان، پێویستە پابەندی مەرجەکان بن، بەپێچەوانەوە شوێنەکەی دادەخرێت و کارڕای پێویستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
رونیکردەوە: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.