وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ساڵی 2020 نزیكەی 35 پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی كە ئەولەویەت بۆ ئاوی خواردنەوەن، جێبەجێ دەكرێن و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوكردن و جێبەجێكردنی پرۆژەكان دەرچووە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە ژمارەی پڕۆژەكانی وەزارەت، رایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەیەكی یەكجار زۆر پڕۆژەی هەن، كە بەشێك لەو پڕۆژانە پرۆژەی بەردەوامن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پلانی حكوومەت بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی پڕۆژەكان، گوتی: لە پلانی ساڵی 2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندان، بڕیاری دابینكردنی بوودجەی پێویستییان بۆ نزیكەی 35 پڕۆژە داوە، كە ئەولەویەتی ئەو پڕۆژانەش بۆ پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوەن و هەروەها پڕۆژەكانی دیكەی ژێرخانیش وەك تۆڕێكی شەقام لەناو شار و شارۆچكەكان و هەندێك خزمەتگوزاری دیكەش كە بۆ هاووڵاتییان پێویستن.
سەبارەت بە جۆر و شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیش، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەڵێ: ئەوەی كە ئەولەویەتی لە پڕۆژەكان وەرگرتووە، تەواوكردنی پڕۆژە گەورەكان و پڕۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوەن كە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەگرنەوە.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.