Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:05

لە سێ پارێزگای ئێران حاڵەتی نا ئاسایی راگه‌یه‌ندرا

بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#11
100%


بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی لە سێ پارێزگای ئێران راگەیەندرا.

به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حکوومەتی ئێران، حاڵەتی ناکاوی و ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی له‌ هەر سێ پارێزگای ( قوم، جه‌یلان و مازنده‌ران) راگەیاند.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بڕیارەكە ئه‌و سێ پارێزگانه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران به‌رزده‌بێته‌وه‌،  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه‌: تا ئێستا پێنج هه‌زار و 823 كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنابوون.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.