په‌رواز حسێن خانمه گۆرانی بێژی ناسراوی كورد گۆرانییه نوێكه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی " جواسیس " بڵاوده‌كرده‌وه.
تێكست و ئاوازی گۆرانی "جواسیس" له‌لایه‌ن فراس شزر دانراوه دابه‌شكردنی موزیك له‌لایه‌ن مههند غازی بۆكراوه مكس و ماسترینگ له‌لایه‌ن مسته‌فا كمال كراوه ژنیارن پێك له‌هه‌ریه‌ك له عود ئه‌حمه‌د جاسم ، نای مراد ، قانون منعم عبدالكریم ،كه‌مان ئه‌حمه‌د ، زهرهب ئیهاب خه‌یات ، له ستۆدیۆی حكه‌مه‌ت له بغدا تۆمار كراوه.
شایانی باسه گۆرانی بێژ په‌رواز حسێن له ساڵی 1989 له شاری رانییه له دایك بووه، ئێستا له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (گۆران ساڵح) كردووه‌و له ئێستادا خاوه‌نی دووكچن. په‌رواز ساڵی 2013 له بهرنامهیعهرهب ئایدڵدا وه‌ك كجه گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی ده‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.