کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات.
هاکان کەرەجای، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، رایگەیاندووە، بڕیاری راگرتنی پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتەکەیەوە، هەوڵێکە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هاکان کەرەجای لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی داوە راگرتنی پەیوەندییەکان ناردنی خواردن و پیداویستییە پزیشکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، نەگرێتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، رۆژی شەممەی رابردوو، حکوومەتی تورکیا پەیوەندییە ئاسمانی و زەمینییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.