لە درێژەی كار و چاڵاكیەكانی لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێردا توانرا دەست بەسەر (10) تۆن كاڵای خراپ و ماوە بەسەرچوودا بگرێت، دوای دەست بەسەر داگرتنی کەل وپەلەکان سەرجەم كەل و پەلەكان گواسترانەوە بۆ دەرەوەی شار و لەناو بران، لیژنەكانی چاودێری بازرگانی دهۆكیش دەستی بەسەر ئەو ماسكانەدا گرت كە بە نرخی گران مامەڵەیان پێوە دەكرا.
لە رێكەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٠ لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی شاری دهۆك، لەھەولی بەردەوام دان بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماسكانەی كە بە پارەی زێدەكی لەلایەن دەرمانخەكانەوە مامەڵیان پێوە دەكرێت و توانرا دەست بەسەر (82) پاكەت ماسكدا بگرێت كە لەلایەن خاوەنەكەیەوە بە پارەی زێدە مامەڵەی پێوە دەكرا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.