بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠.٢.٢٥ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی ٣ (ئازار).
وتیشی/ لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە ھاوردەکراوەکاندا ھاوسەنگ بێت.
رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی سێ ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٤٥٠٠ تۆن ماسی بۆ سێ مانگ، ٥٠٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.