بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەرە خزمەتگوزاریەکانى پارێزگاکان لەوەزارەتى کشتوکاڵ و نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنەوەى باجى گومرگى لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى.
لەسەرەتاى کۆبونەوەکە بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان باسى لە ئامانجى یەکخستنەوەى باجى گومرگى لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى کردو وتى، ئەم یەکخستنەوەیە لەپێناو پارێزگارى بەرهەمى خۆماڵیە بەرەچاوکردنى بەرژەوەندى بەکاربەر، بەڵام هەر بەرهەمێک قەدەغە بکەین زەمینە سازى بۆ دەکەین.
وەزیر کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رونیشکردەوە، لەگەڵ وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى ناوەند رێککەوتووین کە تایبەتمەندى هەرێمى کوردستان لە هاوردە و قەدەغەکردن لەبەر چاو بگرین.
ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە بەوردى لیستى پێشنیارکراوى پارێزگاکانیان تایبەت بە باجى گومرگى لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى گفتوگۆیان لەسەر کرد.
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى باسى لەوەشکرد، هیچ بەرهەمێکى کشتوکاڵى بەبێ رەزامەندى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو نابێت هاوردەبکرێت.
بێگەرد تاڵەبانى، جەختى کردەوە باجى گومرگى لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى لەپێناو پارێزگارى لەبەرهەمى ناوخۆییە، بۆیە بەراورد لە ساڵانى رابردوو باجى گومرگى لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى زیاد دەکرێت.
سەبارەت بەرزبوونەوەى نرخ لە بازاڕدا، وەزیرى کشتوکاڵ بەڕێوەبەرەکانى راسپارد بەوردى چاودێرى بازاڕ بکەن لە بەرزبوونەوەى نرخ و ئەگەر نرخى سەوزەو میوەو بەروبوومى ئاژەڵى بەرز بووەوە ئەوا بڕیارى خێرا دەدرێت بەرەچاوکردنى مافى بەکاربەران و جوتیاران.
لەبەشێکى ترى کۆبوونەوەکە باس لەچەند بەرهەمێک کرا کە پێشتر نەخرابوونە ناو لیستى ئەو بەرهەمانەى باجیان لەسەرە یاخود قەدەغەیە، بۆیە چەند جۆرە بەرهەمێک خرانە ناو لیستەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.