ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی تا كاتێكى نادیار ڕاگرت، ئه‌و بڕیاره هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه به‌نزیخانه و كۆگاكانى خۆراكى لهشارهكانى هه‌رێم قه‌ره‌باڵغ كرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به‌بڕی شه‌ش ملیار دۆلار كاڵا و شتومه‌ك له ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌كرێن كه جگه له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، ده‌رمان، سه‌وزه و میوه، به‌شی زۆری كاڵاكان خۆراكن.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: گومانی تێدانییه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئێرانی درێژه بكێشێت، ئه‌وه كێشه دروست ده‌كات له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا كۆگاكان و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕن له كاڵا و كه‌لوپه‌ل و خۆراك. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، له‌باره‌ی درێژه‌كێشانی ڕاگرتنی هاورده‌ی كاڵای ئێرانی و پلانى جێگره‌وه‌ی ده‌ڵێت "بێگومان ته‌نیا ئێران نییه كه پڕكه‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵكو توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان سه‌رچاوه‌ن بۆ هاورده‌كردنی كاڵا جگه له كاڵا و به‌روبوومی خۆماڵی".
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد :" له ده‌روازه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل و ئوم قه‌سر ده‌تواندرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتان ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.