دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (که‌رکوک - گه‌رمیان )ی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبێت لوقمان چەمچەماڵی ده‌كات، كه ئه‌مرۆ به کاره‌ساتێکی دڵتهتهزێن گیانی له ده‌ستدا.
بۆ / بنەماڵهیی خوالێخۆشبوو لقمان رحمان
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگه و هونەرمەند لقمان رحمانمان کە ناسراوه به ( لوقمان چەمچەماڵی ) پێگه‌یشت که به کاره‌ساتێکی دڵتهتهزێن گیانی له ده‌ستدا .
کاکه لوقمان رحمان پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد پەروەرو کادرێکی به ههڵۆێستو ماندونه‌ناسی پارتیمان و قوتابی ڕێبازی بارزانی نه‌مر بوو ، ئاوه‌ره‌ی هه‌ڵبجه و هه‌ولێر بوو جگه له‌وه‌ش وه‌کو هونەرمەندێکی نیشتمان په‌روه‌ر هه‌رده‌م سرودی بۆ خاک و نیشتمان له بۆنه نەتەوایەتی و نیشتمانییەکان پێشکەش دەکرد .
به‌م بۆنه دڵتە زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان به ناوی خۆم و جێگر‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ( که‌رکوک - گه‌رمیان) ئاراسته‌ی خانه‌واده بهڕێزهکەی خوالێخۆش بوو دەکەین و داواکارین له یەزدانی مه‌زن جێگای خوالێخۆشبوو به بەهەشتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (که‌رکوک - گه‌رمیان)ی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.