ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارێزگای (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه)، پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی هه‌رێم كرد كه له پرسه‌ی عه‌تا شێخ حسن بهشدابوونه یان له مه‌راسیمی به خاك سپاردن ئاماده‌بوون و ئه‌ركیان كێشا، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارتیمان له سنووری پارێزگای (سلێمانی هه‌ڵه‌بجه) سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كانیان و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان و رێكخراوه حوكمی و ناحكوومیهكان و میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هاورێ و هه‌ڤاڵانمان له‌سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاورێ و هه‌ڤاڵانی خوا لێی خۆشبێت هه‌ڤاڵی جوانه مه‌رگ (عه‌تا شێخ حسن) ده‌كه‌ین كه له مه‌راسیمی به خاك سپاردن و پرسه‌ی كۆچكردوودا ئاماده‌بوون و ئه‌ركیان كێشا
خودای دلۆڤان پاداشتی چاكه‌ی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه.
(انالله وناالیه را‌جعون)
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارێزگای (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه)
2020/2/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.