سوپای سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پاڵپشتی رووسیا شارۆچكه‌ی سه‌راقیبی سه‌ر به پارێزگای ئیدلیبیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
پارێزگای ئیدلیب دوایین شوێنی خاكی سووریایه كه له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ماوه و هاوكات جیهادییه تووندڕۆییهكانی سه‌ر به به‌ره‌ی نووسره و ئه‌لقاعیده كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیان ده‌كرێت له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه جێگیرن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند له ئێستادا هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كه پێكدێت له سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه ملیشیایانه‌ی كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات، له رێگه‌ی وشكانیه‌وه له باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامن.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانێكی توند له‌نێوان هێزه‌كانی رژێم له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رژێم، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئاسمانیی رووسیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سهراقیبیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ده‌كات به كۆنتڕۆڵكردنه‌وی ته‌واوی پارێزگای ئیدلیب له لایه‌ن رژێمی سوریاوه، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و ناوچه‌یه ئاوار بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.