Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:45

یۆتۆبۆری، دووه‌م دیداری شیعر و ھونه‌ر ساز ده‌کات

ئه‌م ساڵ دووه‌مین خولی خۆی له‌ سوید ساز ده‌كات
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا دووه‌مین دیداری شیعری له‌ یۆتۆبۆری سوید ساز بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ شاعیران ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن تا بتوانن به‌شداری له‌م دیداره‌ بكه‌ن.

دڵشاد ئه‌حمه‌د له‌ ئاخاوتنێكدا رایگه‌یاند: ئه‌و دیداره‌ ئه‌م ساڵ دووه‌مین خولی خۆی له‌ سوید ساز ده‌كات و چه‌ندین پارچه‌ شیعری ناسك له‌ ئامێز ده‌گرێت و ده‌بێته‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شیعری شاعیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و دواتر ڕێز له‌ ھه‌ندێك ناوی به‌رچاو ده‌نرێت، كه‌ خزمه‌تی وشه‌ی كوردی و شیعریان كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداربن پێویسته‌ پێوه‌ندی به‌و ئیمێله‌وه‌ بكه‌ن  [email protected] ، دوا مۆڵه‌تی بۆ به‌شداربوون 26ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت.

س/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.