Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:48

بڵند عه‌لی سه‌ربوورده‌ی ژیانی دوو قوربانیی کاره‌ساتی ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کاته‌ ھه‌وێنی فیلمه‌ تازه‌که‌ی

فیلمێكی دۆكیومێنتاری مێژووییه‌
کوردستان TV
100%

دوای پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین به‌رھه‌می جوان و نیشاندانی چه‌ندین گرته‌ی ناخ ھه‌ژێن له‌ میانی ڕووداو و كاره‌ساته‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ھونه‌رمه‌ند (بڵند عه‌لی) ئێستا سه‌رگه‌رمی كاركردنه‌ بۆ فیلمێكی دۆكیومێنتاریی، كه‌ گێڕانه‌وه‌ی ئازاری دوو قوربانیی ھه‌ڵه‌بجه‌یه‌، كه‌ ماڵ و منداڵه‌كانیان بوونه‌ته‌ قوربانیی كیمیاباران و كاره‌ساته‌ ناخ ھه‌ژێنه‌كانی، كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد داھاتوون.

ئه‌و فیلمه‌ش به‌ ھاوكاری و پاڵپشتی تۆڕی مێدیایی ڕووداو دێته‌ به‌رھه‌م و بڕیاریشه‌ ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت.

(بڵند عه‌لی) له‌ لێدوانێكیشدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م فیلمه‌ ناوی Bloodless Massacres ـه‌ فیلمێكی دۆكیومێنتاری مێژووییه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌ چیرۆكی دوو پیاوی قوربانیانی بۆردومانه‌كانی ساڵی ١٩٧٤ وكیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ـی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو ئه‌وجه‌نگه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كورد دا هاتووه‌، كه‌ باس له‌ چیرۆكی دووپیاو ده‌كات، كه‌ یه‌كێكیان له‌ بۆردومانه‌كانی ساڵی ١٩٧٤ هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی و منداڵه‌كانی شه‌هید ده‌بن، پاشماوه‌یه‌ك دووباره‌ هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه‌ تاكوو ساڵی ١٩٨٨ جارێكی دیكه‌ منداڵه‌كانی و خێزانه‌كه‌ی شه‌هید ده‌بن، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ كیمیاباران ده‌كرێن له‌كاتێكدا، كه‌ به‌ زۆره‌ ملێ خه‌ڵكیان ده‌كرده‌ سه‌ربازی عێراقی، له‌و كاته‌ی ئه‌و پیاوه‌ سه‌ربازی عێراقی بوو به‌ڵام رژێمی به‌عس كیمیابارانی شاره‌كه‌ی ده‌كردن،پاش هه‌موو ئه‌م كاره‌ساته‌ بۆجاری سێیه‌م هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه‌.

گوتیشی: ئامانج له‌ به‌رھه‌مھێنانی ئه‌م فیلمه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیاكانی مافی مرۆڤ و هه‌موو وڵاتانی به‌رپرس تێبگه‌یه‌نین، كه‌ ئیتر به‌سه‌ له‌وه‌ زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌ی كورد مه‌ده‌ن هه‌رجاره‌ و به‌ ناوێك و به‌ به‌هانه‌یه‌كی جیاواز كورد هه‌میشه‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینی هه‌یه‌ هه‌رچه‌ند ئازاری بده‌یت ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزتر ده‌بێت.

ئه‌م فیلمه‌ ئێستا كاری پرۆده‌كشنی ته‌واو بووه‌ سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ین به‌ فێستیڤاڵه‌كاندا، هیوادارین ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت، به‌شێكی زۆر له‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویانداوه‌ له‌ ژیانی ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ نواندنی بۆ كراوه‌ و وێنه‌ی گیراوه‌.

ئا/ شیڤان شێرزاد

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.